گرافیک؛ 964+
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان:
به‌غدا 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە به‌غدا بڕیاردرا 50 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپی بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێردرێت و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانیش ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق قسه‌یان له‌سه‌ر ناردنى به‌نزینیش بۆ هه‌رێم كردووه.
به‌پێی راگه‌یەندراوێكی وه‌زاره‌تى سامانە سروشتییەکان، له‌گه‌ڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كۆبوونەتهوە و باسیان لە سێ بابەتی سەرەکی کردووه، ئه‌وانیش دابەشکردنی بەشه نه‌وتى سپی هەرێمی کوردستان کە بڕەكەی 50 ملیۆن لیترە، تەرخانکردنی بەشێک لە بەنزینی نۆرماڵ بۆ هەرێم و هەژمارکردنی لیتری قیاسی نەک قەبارەی سروشتی بۆ ناردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی.
ئاماژه به‌وه‌كراوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌يان بڕیاردراوه ده‌ستبه‌جێ بەشی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی بنێردرێت.
هەروەها چاوەڕێ بکرێت بارودۆخی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور بۆ بەرهەمی بەنزین باش بێت تاوەکو بەشێک لە بەنزین بۆ هەرێم تەرخان بکرێت، دیراسەکردنی بابەتی لیتری قیاسی و قەبارەی سروشتی لە وەزارەت تاکو بڕیاری لەسەر بدرێت.”