دژی زیادکردنی دەوام و دواکەوتنی موچە

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سلێمانی گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دژی زیادکردنی دەوام و دواکەوتنی موچەکانیان گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.

د. رەهێڵ ئەحمەد نوێنەری پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بە 964ـی وت، “نزیکەی 500 پزیشکین و سەرەڕای دواکەوتنی موچە و قەیرانی دارایی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەستاوە بە زیادکردنی دەوامەکانمان بۆ دوو هێندە و جەدوەل و سیستمی دەوامی تێکداوە”.

باسی لەوەشکرد، نایانەوێ بایکۆتی دەوام لە ناوەندە فریاگوزارییەکان و ئەو شوێنانە بکەن کە پزیشکی لێ نییە، تەنها دەیانەوێت سەبارت بە تێکدانی سیستمەکە ناڕەزایی دەرببڕن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بەرامبەر پێنەدانی موچەکانیان ...

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بەرامبەر پێنەدانی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کرد

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی شار گردبوونەوە

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی شار گردبوونەوە