وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەسەر قەڵای هەولێرەوە:  

“هاوبەشیمان دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵ پێش ئێستا”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە سەردانەكەی بۆ هەولێر، سەردانی قەڵای كرد و لەوێوە لە ڤیدیۆیەكدا ئامانجی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و هەولێری پایتەخت ئاشكرا كرد.

ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە ڤیدیۆیەكی تایبەتدا، كە كونسوڵگەری بەریتانیا لە هەولێر ئەمشەو بڵاویان كردەوە، لەسەر قەڵای هەولێر قسەی كردووە و دەڵێت، “من لە قەڵام، لە شاری هەولێری هەرێمی كوردستان، شوێنێكی ناوازەیە و دەوڵەمەندە بە مێژوویەكی دێرین”.

هەروەها دەڵێت، چاوی بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كەوتووە و لە بارەی ئاڵنگارییە هاوبەشەكان لە چوارچێوەی ئاسایشدا گفتوگۆیان كردووە.

هەروەها باسی ئەوە دەكات، هاوبەشی ئەوان لەگەڵ كوردستان بۆ چەندین ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئەمڕۆ سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەردوولا كۆبوونەوەی كرد.

بەریتانیا 200 هەزار پاوەند دەداتە هەرێمی کوردستان

بەریتانیا 200 هەزار پاوەند دەداتە هەرێمی کوردستان