رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی

بەریتانیا 200 هەزار پاوەند دەداتە هەرێمی کوردستان

964+

ژێوار خدر

لە سەردانی ئەمڕۆی ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و بۆ هەرێمی کوردستان،لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان و رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا گفتوگۆیان کرد و بەپێی رێککەوتنێک کە لەنێوان حکومەتی بەریتانیا و عێراق کراوە لە بەرامبەر رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، بەریتانیا بڕی 300 هەزار پاوەند دەداتە عێراق

کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.11.2024 رایگەیاند، ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و شاندەکەی لە سەردانەکەیاندا سەبارەت بە بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان و رووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتۆگۆیەکی گرنگییان ئەنجامداوە و رێککەتنێک کراوە لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە

بەپێی هەواڵێکی BBC NEWS، لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا، بەریتانیا بڕی 300 هەزار پاوەند دەداتە عێراق بۆ پتەوکردنی ئاسایشی سنوورەکان، کە چاودێرە بەسەر تاوانە رێکخراوەکانی کۆچبەری و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.

دەشڵێت، لەسەرووی ئەمەشەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بەهای 200 هەزار پاوەند پاڵپشتییان دەستدەکەوێت بۆ پتەوکردنەوەی ئاسایشی سنوورەکانیان و رووبەڕووبوونەوەی دیاریدەی کۆچی نایاسایی.

ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەگاتە عێراق

ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەگاتە عێراق