بۆ نەشتەرگەرى گورچیلە و میزەڕۆ

پزیشکێکى سلێمانى یەکەمى عێراقە

964+

ژوولی عەدنان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند پزیشکێکی خوێندکاری بۆردی عێراقی کە پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانییە بەناوى دکتۆر فەرمان محەمەد فەرەج، پلەی یەکەمى لەسەر ئاستی عێراق لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پسپۆڕی نەشتەرگەی یوریۆلۆجی ( گورچیلە و میزەڕۆ) بەدەستهێناوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە ئاستی فێرکاری لە سەنتەری یورۆلۆجی لە ئاستێکی باڵادایە و ساڵانە پزیشکانی سلێمانی  پلەی بەرز بەدەست دەهێنن لە تاقیکردنەوەکاندا.

باسى لەوەشکردووە، ساڵانە پزیشکانی سلێمانی لە ریزی پێشەوەی دەرچووانی ئەو بوارەن و بوونەتە جێی شانازی بۆ شاری سلێمانی و بەڕیوەبەرایەتی گستی تەندروستی سلێمانی.

تەندروستی سلێمانی: بۆ دەنگدانی گشتی 25 تیم بڵاوەپێدەکەی...

تەندروستی سلێمانی: بۆ دەنگدانی گشتی 25 تیم بڵاوەپێدەکەین

تەندروستی سلێمانی: هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە سلێمانی تۆما...

تەندروستی سلێمانی: هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمار نەکراوە