ئەمڕۆ زۆترین بارانیش لە بامەڕنێ بووە
بەیانی زووی سبەینێ تەم دەبێت و ئاگاداری شۆفێری کردن بن
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی ئەوەی کردووە لە کاتەکانی بەیانی زووی سبەینێ پێنجشەممە تەمێکی چڕ درەست دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، جگە لەوەی سبەینێ تەمێکی زۆر دروست دەبێت، رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ئەمڕۆ چوارشمەشی بڵاوکردەوە لە 9:00ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 9:00 ئەمشەو.
بە پێی ئەوەی کە بڵاوکراوەتەوە زۆرترین بڕی بارانبارین لەو ماوەیەدا لە بامەڕنێ بووە بە 4.8 ملیم و کەمترینیش لە دهۆک بووە کە دڵۆپ دڵۆپ بووە.
ئەوناوچانەی کە بارانی 12 کاتژمێری پێشووی لێ تۆمار کراوە:
ئاکرێ 1.4
بامەرنێ 4.8
بارزان 2.2
حاجی ئۆمەران 4.4
هەڵشۆ 0.8
مانگیش 4.4
سۆران 0.2
مێرگەسۆر 0.8
سیدەکان 0.2
چۆمان 4.6
دهۆک دڵؤپ