گرافیک؛ 964+
به‌بۆنه‌ى رۆژانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژییه
سه‌ندیكاى كرێكاران داواده‌كات لێپێچینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژى دژ به كرێكاره ژنه‌كان ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یه‌كێتى سه‌ندیكاى كرێكاران، به‌بۆنه‌ى رۆژانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌رێمی كوردستان داواده‌كات لێپێچینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بكۆرێت كه توندوتیى دژ به كرێكاره ژنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌ندیكا له‌لایه‌ن به‌شی ژنانى سه‌ندیكاكه‌وه راگه‌یندراوه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه ئه‌وان پابەندی خۆیان بەپشگیریکردن و پاراستنی مافەکانی ژنان دوپات دەکەنەوە، بە تایبەتیش ژنانی کرێکار لە شوێنى کارەکاندا.
ئاشكراشی ده‌كات، كه ژنانه لە شوێنى کارەکردنیاندا دووچاری چەندین تـوندوتیژی جۆراوجۆردەبنەوە و بێدەنگی هەڵدەبژێرن لـە پێناو بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان .
روونیكردووه‌ته‌وه، كه بە پێی یاساکانی کار بەتایبەت ئەو یاسایانەی کە بۆپاراستـنی مافەکان هەیەو بەگژداچـوونـەوەی تەواوی ئەو توندوتیژیانە دەکەن کە رووبەڕوی ژنان دەبێتەوە .
داواش ده‌كات كه لێپێچینەوە لەو کەس و لایه‌نانە بكرێت کە بەهەرشێوەیەک دەبنە مایەی هەراسانکردنی ژنان و ئەنجامدانی توندوتیژی ده‌ڵێت “هیچ دادپـەروەری و یەکسانێک لەم کۆمەڵگایەدا نایەتەدی ئه‌گەر ژنان لەئاشتی و سەقامگیریدا نەبـن” .