بڕیارەکە تایبەتە بە خوێندنی ئێواران و کەمپە تازەکەی زانکۆ

زانکۆی سلێمانی پارە لە خوێندکاران وەردەگرێت بەرامبەر بردنەژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

زانکۆی سلێمانی بۆ لەمەودوا ساڵانە بری 250 هەزار دینار لە خوێندکارانی خوێندنی ئێواران وەردەگرێت بەرامبەر بردنەژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ ناو کەمپی نوێی زانکۆ.

د. زانا مەحمود یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی بە 964ـی وت، “بەهۆی نەبونی پاس لە ئێواراندا بۆ خوێندکاران، بە رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بری 250 هەزار دینار لە خوێندکار وەردەگیرێت بەرامبەر هێنانەناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەی”.

“خوێندکارانی خوێندنی بەیانیان لە زانکۆ سلێمانی ئەو بڕە پارەیەیان لێوەرناگیرێت و ناتوانن ئۆتۆمبێل بهێننەناو کەمپی زانکۆوە، چونکە بۆ خوێندنی بەیانیان بەردەوام پاس هەیە و هاتوچۆ بە خوێندکاران دەکات”، د. زانا مەحمود وای وت.

باسی لەوەشکرد، ئەو بڕیارە تەنها بۆ کەمپە تازەکەی زانکۆ سلێمانییە و کەمپە کۆنەکە ناگرێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

زانکۆی سلێمانی چاوەڕێی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانە

زانکۆی سلێمانی چاوەڕێی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانە

زانکۆی سلێمانی بە زۆنگاوی دەستکرد ئاوی ئاوەڕۆ پاکدەکا...

زانکۆی سلێمانی بە زۆنگاوی دەستکرد ئاوی ئاوەڕۆ پاکدەکاتەوە