به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه هۆكاره‌كان ئاشكرا ده‌كات
گوندێكی ناحیه‌ى دینارته بێ قوتابخانه وبێ مزگه‌وت و بێ بیری ئاوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گوندێكی ناحیه‌ى دینارته‌ى سه‌ر به قه‌زاى ئاكرێ نه قوتابخانه‌ى لێیه و نه بیری ئاوی بۆ هه‌ڵكه‌ندراوه و نه خاوه‌ن مزگه‌وتیشه، 964 ئه‌و گرفتانه‌ى خسته به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه و ئه‌ویش هۆكاره‌كانى ئه‌نجامنه‌دانى ئه‌م پڕۆژانه‌ى ئاشكرا كردووه.
گونده‌كه ناوى به‌رزناره له ئێستدا نزیكه‌ى 30 ماڵى لێ ده‌ژیت.
سه‌ربه‌ست سه‌برى ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دینارته به 964ـى راگه‌یاند، گرفتى ئه‌و گونده ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ى له‌وێ ده‌ژین له ره‌سه‌ندا خه‌ڵكى گونده‌كه نین و به‌ڵكو له ساڵانى حه‌فتاكانه‌وه له شوێنی جیاواز هاتوون و زه‌ویه‌كانى میرییان بۆ خانوو دروست كردن به‌كارهێناوه.
وتیشی “سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه پێشتر كه ته‌نیا هه‌شت قوتابی له گونده‌كه هه‌بووه داوامان لێكردوون دوو ژوورى خانوێك دابین بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه به‌ڵام نه‌یانكردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى هه‌یانه بۆ ساڵى داهاتوو بیناى قوتابخانه بۆ گونده‌كه دروست ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به لێدانی بیریش بۆ گونده‌كه، روونیكرده‌وه كه له سنوورى ناحیه‌كه‌یدا نزیكه‌ى نۆ گوند بیری ئاویان نییه، بۆ ئه‌م گونده‌ش داواكراوه ئه‌ویش چاوه‌ڕێین بودجه ته‌رخان بكرێت و بۆیان جێبه‌جێ بكه‌ین، ده‌شڵێت “هه‌رچه‌نده له‌سنوورى ئه‌م گونده به‌ئاسانى لێدانى بیر ناگاته ئاو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین”.
بۆ دروستكردنى مزگه‌وتیش باسی له‌وه‌كرد، كه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كارى دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى مزگه‌وت ئه‌نجام نادات و زیاتر خێرخوازه‌كان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش پێویسته خه‌ڵكى گونده‌كه له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆیانه‌وه خێرخواز بدۆزنه‌وه بۆ دروستكردنى مزگه‌وت.