کەمپینی رێکخراوی cdo دەستیپێكرد

دیاری و نامە بۆ ئافرەتانی ماڵی داڵدەدانی ژنان بنێرن

ژوولی عەدنان

بە دروشمی ژنی بەهێز بنیادنەری خێزانێکی تەندروستە، هەڵمەتی نیشتمانی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی دەستیپێکرد.

رێکخراوی cdo ئەمڕۆش لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانەوە داوادەکەن نامە و دیاری بۆ ئافرەتانی ماڵی داڵدەدانی ژنان بێبەش نەکەن و ژمارە تەلەفۆن و ناونیشانێکیان بۆ ناردنی دیارییەکان بڵاوکردووەتەوە.

سومەیە سدیق وتەبێژی ریکخراوی cdo بە 964 ی وت ”ئێمە وەک رێکخراوی cdo ماوەی چەند ساڵێکە کار لەسەر ئەوە دەکەین دووبارە لە رووی دەروونییەوە ئەو ژنانە فریاگوزارییان بۆ بکرێت و پشتگیری بکرێن لەلایەن کۆمەڵگەوە”.

باسی لەوەش کرد کە بەخشینی دیاری و نامە بۆ ئەم ژنانە پاڵپشتییەکی هەستی ئەو کەسانەیە، کەمپینەکە ئەمڕۆ راگەیاندراوە و ”چاوەڕوان دەکرێت پێشوازییەکی باشی لێبکرێت”.