زیاتر له 3500 كه‌سن
بۆ سێیه‌م مانگ مینحه به‌سه‌ر رزگاربووانى دەستی داعش دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ى سێ مانگه مینحه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییە ئێزدیانە دابه‌ش ده‌كات، كه رزگاربووى ده‌ستى داعشن، بۆ ئه‌م مانگه‌ش ده‌ست به دابه‌شكردنه‌كه‌ى كراوه.
بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت سێ هه‌زار و 574 كه‌سی ئێزدی ده‌گرێته‌وه له ماوه‌كانى رابردوودا له ده‌ستى داعش رزگاریان بووه.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند له دوێنێوه ده‌ست به دابه‌شكردنى ئه‌م مینحه‌یه له سنوورى ناحیه‌كه‌ى كراوه.
وتیشی، “هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێم و یان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له رێگه‌ى وه‌كیله‌كانیانه‌وه پێیان ده‌درێت”.
بۆ هه‌ر كه‌سێكی رزگاربوو بڕى 200 هه‌زار دینار ته‌رخانكراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و مینحه‌یه‌ى ئێستا دابه‌ش ده‌كرێت هی مانگى سێیه‌مه و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تیش مینحه‌كه بۆ ئه‌م كه‌سانه به‌رده‌وام ده‌بێت.