بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە

تیمەکانی هۆشیاری مین لە کوردستان سەردانی قوتابخانەکان دەکەن

964+

ژوولی عەدنان

تیمەکانی هۆشیاری مین ساڵانە بەردەوام هۆشیاری خۆپاراستن لە قوتابخانە سەرەکییەکانی کوردستان بڵاودەکەنەوە، ئەمساڵیس لە هەموو شارەکان هەڵمەتەکەیان دەستپێکردووەتەوە و گرنگی زیاتریان بە ناوچە سنوورییەکان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان داوە.

عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە هەولێر بە 964ـی وت ”هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی مین و چۆنێتی خۆپاراستن لێی ساڵانە بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت بەڵام لە کاتی هەبوونی قوتابخانەکان لە هەموو شارەکان سەردانیان دەکەین و بۆ قوتابیانی روون دەکەینەوە”.

وتیشی: زیاتر دەچینە قوتابخانە بنەڕەتییەکان چونکە ئەوانی دیکە لە ساڵانی پێشوو هۆشیار کراونەتەوەو زانیارییان هەیە.

باسی لەوەشکرد کە ”قوتابخانەکانی گوندە دوورە دەستەکان و ناوچە سنوورییەکان مەبەستی سەرەکی ئەوانە” چونکە ئەو ناوچانە زیاتر مەترسی هەبوونی مینیان لەسەرە.

عەلی عەبدولڕەحمان وتی ئەوان مامۆستاکانیش فێر دەکەن کە چۆن رۆژانە منداڵەکان هۆشیار بکەنەوەو رێنماییەکانی تیمی هۆشیاری مین جێبەجێبکەن.

بەدرێژایی شەست ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان مین چێندراون، دروستکراوی 37 وڵاتن و لە سەردەمی هێزدا بە عێراقیان فرۆشتووە، زۆرترین ئەو مینانەی لەلایەن ئێران و عێراقەوە لەسەر سنوورەکان چێنراون، زۆربەی مینەکانی کوردستان دروستکراوی ئیتاڵیا، ئەمریکا، ئیسرائیلن. ئەمە بەپێی قسەکانی سەرۆکی دەستەی گشتی کاروباری مین لەهەرێمی کوردستان.

بە تابلۆ لە مەترسی مین ئاگادار دەکرێنەوە

بە تابلۆ لە مەترسی مین ئاگادار دەکرێنەوە

دەزگای مین گەشتیاران لە مەترسی مین ئاگادار دەکاتەوە

دەزگای مین گەشتیاران لە مەترسی مین ئاگادار دەکاتەوە