یەکەمجارە دێت

ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەگاتە عێراق

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024 وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەگاتە عێراق.

وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئیڤیت كۆپەر دەگاتە بەغدا و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق عەبدولەئەمیر شەمەری كۆنگرەی رۆژنامەوانی لە كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ لە ناو وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام دەدات.

راگەیاندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامانجی سەردانەكەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیای ئاشكرا نەكردووە.

خانمە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئیڤیت كۆپەر لە 5.7.2024 دەستبەكار بووە و یەكەمجارە سەردانی عێراق دەكات.

رۆژنامەیەک: بەریتانیا بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران پ...

رۆژنامەیەک: بەریتانیا بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران پارە دەداتە هەرێمی کوردستان