لۆگۆی کەمپینەکە.
بۆ خۆپاراستنه لە هه‌ڕه‌شه‌ى ئەلیكترۆنی
له هه‌ولێر كەمپەینی “سەلامەتی دیجیتاڵی” بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەستیپێكرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر كەمپەینی “سەلامەتی دیجیتاڵی” بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێكرد، ئامانج له‌و كه‌مپینه خۆپاراستنه لە هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه ئەلیكترۆنیه‌كان.
كه‌مپینه‌كه، له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یندراوه‌ى كه چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەم كەمپەینە كۆمەڵێك چالاكی و بیرۆكەی جیا جیا لە خۆدەگرێت كە لەماوەی دوو هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئەنجام دەدرێت.
ئامانج لێى هۆشیاركردنەوەی تاكەكان و گەنجەكانه بۆ خۆپاراستنیان لە هەڕەشە و مەترسیە ئەلیكترۆنییەكان.
له میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى كه‌مپینه‌كه، 30 سیمینار ئه‌نجامده‌درێت و تیایدا بە هاوكاری دوو تیم هۆشیاركردنەوە ده‌درێته هه‌زار و 500 قوتابی لە سنوری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری.