بەدەوری 75 دۆلاردا دەسوڕێتەوە

چەند رۆژێکە نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە

شۆڕش قادری

نرخى نەوت چەند رۆژێکە تاڕادەیەک جێگیرە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25.11.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕى جیهانیدا بە 74 دۆلار و 80 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە رۆژانی شەممە و هەینی رابردوو گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساسیش بە 70 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوای هێرشە سنووردارەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەروەها بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، وایكرد نرخی نەوت دابەزێت، بەڵام ماوەی هەفتەیەکە نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ نزیکەی 75 دۆلار بەرزبووەتەوە و شارەزایانی ئابووریش پێیانوایە، ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران و پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.