20 مەترییە

شەقامێکی نوێ لە کەلار قیرتاوکرا

ژوولی عەدنان

بە چاودێری تیمی ئەندازەی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان شەقامێکی نوێی 20 مەتری لەشاری کەلار قیرتاوکرا.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار رایگەیاند کە شەقامەکە گەڕەکی بروسک دەبەستێتەوە بە شەقامی پشتێنەی کەلار.

درێژی شەقامەکە 400 مەترە و بەپانی 15 مەتر لەگەڵ دروستکردنی بلواری نێو شەقامەکان لەگەڵ تەواوبونی ڕوناکی بۆ شەقامەکە دادەنرێت.