10 بۆ خوێندنی ماستەر و 20 بۆ دکتۆرا

دەرفەتی خوێندن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی هەنگاریا راگەیەندرا

ژێوار خدر

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، 30 دەرفەتى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2025) راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە ولاتی هەنگاریا 30 دەرفەتى خوێندنی بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا رەخساندووە، کە  10یان بۆ خوێندنی ماستەر و 20ەکەی دیکەشیان بۆ خوێندنی دکتۆران.

پسپۆڕییەکانی خوێندنی ماستەر پێکهاتوون لە بەشەکانی: هونەر و زانستە کۆمەڵایەتییەکان، ئابووری و بەڕێوەبردنی کار، زانستەکانی ئەندازیاری، دەرمانسازی و زانستە تەندروستییەکان و زانست، پسپۆڕییەکانی دکتۆرا بریتین لە: هونەر و زانستە کۆمەڵایەتییەکان، زانستەکانی ئەندازیاری، زانستە تەندروستییەکان و زانست.

وەزارەتەکە کۆمەڵێك مەرجی بۆ خوێندن لە وڵاتی هەنگاریا بڵاوکردووەتەوە، سەردانی ئەم لینکە بکە بۆ بینینی تەواوی مەرجەکان.