"دانانی پیاڵە چا لەسەر کتێب کفرە"
“تکایە داوای کتێب لە لەتیف هەڵمەت مەکە”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لەگەڵ سەردانت بۆ کتێبخانەکەی شاعیر و نووسەری ناودار لەتیف هەڵمەت، دەتوانیت بەدڵی خۆت کتێب بخوێنیتەوە و گفتوگۆیەکیش بکەیت، بەڵام بۆت نییە داوای هیچ کتێبێک بکەیت.
پەیامنێری 964 لەگەڵ شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی لەدۆخی تەندروستی لەتیف هەڵمەتیان پرسی و لە ماڵەکەی پێکەوە دەمەتەقێیان کرد، کاتێک چوونە کتێبخانەکەیان بینیان بە گەورەیی نوسیویەتی “تکایە داوای کتێب مەکە”.
لەتیف هەڵمەت بە پەیامنێری 964ـی وت، “ئەگەر براکەم هات دوو کتێبی برد و خوشکەزاکەم چوار کتێب و پورزایەکم وتی، کتێبت داوە بە براکەت و ئامۆزاکەت، دەی منیش دەمەوێت، ئەو کات هەموو رەفەکانم بەتاڵ دەبێت، چەندین کتێبم کە داوەتە کەسێک بیخوێنێتەوە، نەیهێناوەتەوە و منیش ناتوانم ماڵ بە ماڵ بەدوای کتێبەکانم بگەڕێم”.
وەک خۆی باسی دەکات کتێبەکانی بە رۆژ و دوو رۆژ نەکڕیوە و هەموو تەمەنیەتی و چەندین جار رێگای دووری بە پێ بڕیوە تا پارەی پاسەکەی بداتە کتێب و پەشیمانیش نییە و نایەوێت ئەو رەنجەی بەبا بچێت و دەشڵێت، هەندێک کە کتێبیان بردووم چایان لەسەر خواردووەتەوە و ئەمە بۆ من کفرە”.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح
لەتیف هەڵمەت
روونکردنەوە لەبارەى دۆخی تەندروستى"رەفیق سابیر"ـەوە دەدرێت
خاوەنی شیعرى "بەتەنیا جێم مەهێڵن" تووشی شێرپەنجە بووە
خەڵکی دەرگەڵەی باڵەکایەتی بوو
ئەو ژنە کوردەی کڵاوەکەی "محەمەد مەهدی جەواهیری" چنی بوو کۆچی دوایی کرد
تەڵعەت تاهیر بۆ 964: