بوون بە سێ کەس

دوو برینداری رووداوی هاتوچۆکەی رێگای کەلار – خانەقین گیانیان لەدەستدا

964+

ژوولی عەدنان

دوو لە بریندارەکانی رووداوەکەی رێگای کەلار – خانەقین لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا بەرزبوەوە بۆ سێ کەس.

ڕووداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین لەنێوان هەردوو گوندی شێرەوەن و تۆپ عەسکەر ڕوویدا، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سێنترا و شۆفرلێت ئۆپترا پێکیاندادا.

راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست 964 کەوتووە دەڵێت  ”ئەوکەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو سەرنشینی سێنتراکە بوون لەدایک بووی 1951 و 1979، لەگەڵ شۆفێری ئۆپتراکە لەدایک بووی 2002ە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکارو چۆنێەتی روودانی ڕووداوەکە”