ئاریان کەریم وادەڵێت:

“دایکم هەورامیە و حەزدەکەم بە هەورامی گۆرانی بڵێم”

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

ئاریان کەریم بەمزوانە گۆرانیەک بۆ شارەکەی دەڵێت و حەزیشی لە ستایلی هەورامیە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 ئاریان کەریم وتی، “کۆمەڵێک بەرھەم و گۆرانی نوێم ئامادەیە، چاوەڕێی دۆزینەوەی سپۆنسەر دەکەم بۆ بڵاوکردنەوەیان، بە ھیوام بەمنزیکانە بتوانم بڵاویانبکەمەوە”

وتیشی، یەکێک لە بەرھەمەکانم تایبەتە بە رەسەنایەتی ناوچەی ھەڵەبجە، پێشتر بەرھەمی لەو شێوەیەم نەبووە، ھیوادارم دەنگدانەوەی باشی ھەبێت.

ئاریان کەریم تا ئێستا ھیچ بەرھەمێکی ھەورامی نەبووە، بەڵام باسی لەوەکرد، بەهۆی ئەوەی دایکی ھەورامیە، حەزدەکات کارێکی هەورامی هەبێت و پێشی وایە، ئەوەی لەو سنورەدا کاربکات، پێویستە گۆرانی ھەورامیش بڵێت.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

ئاریان کەریم بە ئەشقەوە گەڕایەوە

ئاریان کەریم بە ئەشقەوە گەڕایەوە