لە سلێمانی

بریندارەکەی بنکەی پۆلیسی کوردسات دوای مانگێک گیانی لەدەستدا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

مانگی رابردوو لە سلێمانی کەسێک لەناو بنکەی پۆلیسی کوردسات تەقەی کرد و دوو پۆلیس و هاوڵاتییەکی بریندار کرد، ئەمرۆ یەکێک لە بریندارەکان گیانی لە دەستدا.

تەها رەحیم ئامۆزای کوژراوەکە بە 964ـی وت، “رۆژی 24.10.2024 کەسێک لەناو بنکەی پۆلیسی کوردسات تەقەی کرد و دوو پۆلیس و ئامۆزایەکی ئێمەی بریندار کرد”.

باسی لەوەشکرد، ئامۆزاکەیان ماوەی 28 رۆژ لە نەخۆشخانە بە بێهۆشی ماوەتەوە و دوای مانگێک، ئەمڕۆ یەکشەممە 24.11.2024 لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بکەرانی تەقوتۆقەکەی گەڕەکی کوردسات گیران

بکەرانی تەقوتۆقەکەی گەڕەکی کوردسات گیران