بەشێک لە کەلوپەلی راو کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە وێنە: پۆلیسی دارستانی سلێمانی
لە دەریاچەی دوکان
ویستی باڵندە کێوییەکان راو بکات بەڵام پۆلیس دەستگیری کرد
ژێوار خدر
پۆلیسی دارستانی دوکان راوچییەکان دەستگیر کرد کە سەرقاڵی راو کردنی باڵندەی کێوی بوو لە دەریاچەی دوکان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووە، کە کەسێک لە دەریاچەی دوکان باڵندەی کێوی راو دەکات، مەفرەزەیەک لە کارمەندانی پۆلیسی دارستانی دوکان گەیشتوونەتە سەر دەریاچەکە و راوچییەکەیان دەستگیر کرد و دەستیشییان گرت بەسەر دوو باڵندەی واشەی زیندوو، پێنج باڵندەی کۆتری زیندوو، 11 داوی راوی باڵندە، دووربینێکی رۆژ و بەلەمێک.
دەشڵێت، بە بڕیاری دادوەر ئێستا تۆمەتبار راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیشیکردووەتەوە، ئێستا کە وەرزی کەڵەهەرزە، لە پێناو پارێزگاری لە ئاژەڵە کێوییەکانی چیای پیرەمەگرون و رێگریکردن لە راوکردنیان، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون چیای پیرەمەگروونیان کێوماڵکردووە، چاودێری سنوورەکە دەکەن.