نزیکەی سێ هەزار کەسن

لەگەڵ داعشەکان، ئاوارەکانی شەڕی مەزهەبیش گەڕێندراونەتەوە عێراق


ئەحمەد مستەفا

تائێستا دوو هەزار و 640 خێزان لە کەمپی هۆلەوە گەڕاونەتەوە بۆ ناو عێراق و لە کەمپی جەدعە نیشتەجێ کراون، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت، هەندێکیان عێراقی بوون و داعش نین.

ئەو خێزانانەی کە سەر بە گروپی چەکداری داعشن لە دوای ساڵی 2019 وە لەو کەمپەکە نیشتەجێ کران، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق-یاان کردووە و لە چاوەڕوانی دادگایی کردنیانن.

هەندێک لەو خێزانانەی لە کەمپی هۆلەوە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق، سەر بە گروپی چەکداری داعش نین، بەڵکو پێشتر لە ساڵی 2019 لەبەر جەنگی مەزهەبی عێراقی-یان جێهێشتووە بۆ وڵاتی سوریا و لەوێ نیشتەجێ بوون.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری نیشتمانی عێراق لە دیدارێکی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک رایگەیاند، تیمیکی پسپۆری عێراقی لە کەمپی هۆل سەردانی پێنج هەزار خێزانی عێراقی نیشتەجێی ئەو کەمپەیان کردووە و تا ئێستا دوو هەزار و 640 کەس لەو خێزانانە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق و لە کەمپی جەدعەی پارێزگای موسڵ نیشتەجێ کراون.

بە قسەی راوێژکاری نیشتمانی عێراق، دوو هەزار و 220 خێزان لەوانە لە دوای بەشدارییان لە خولەکانی بنیاتناوەی دەروونی، گەڕێنراونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و هیچ کێشەیەکی ئەمنیش لە دوای گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان رووی نەداوە، ئێستا 400 خێزانی تر ماون کە داخڵی خولەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی دەروونی بكرێن.