وەزارەتی تەندروستیی عێراق

“هیچ نەخۆشییەكی پێست لە ناو قوتابخانەكاندا بڵاونەبووەتەوە”

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رەتیكردەوە هیچ نەخۆشییەكی ترسناكی پێست لە ناو قوتابیانی قوتابخانەكانی عێراق بڵاوبووبێتەوە، وەك ئەوەی لە سۆشیال میدیا باس كراوە.

سەید بەدر بە رۆژنامەی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، ئەو هەواڵەی لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە گوایە نەخۆشییەكی مەترسیداری پێست بڵاوبووەتەوە، دوور لە راستییەوە، بەڵكو وەزارەتەكە هەڵمەتی پشكنین و پشكنینی پێشوەختەی بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان لە ناو قوتابخانەكان هەیە.
بە گوێرەی ئەوەی لە سۆشیال میدیا عێراقییەكان برەوی پێدراوە، نەخۆشییەكی ترسناك، كە تووشی پێستی سەری منداڵان دەبێت، لە قوتابخانەكانی عێراق بڵاوبووەتەوە.

سەیف بەدر وتی، ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە، بەڵام بابەتی نەخۆشییەكانی پێست و كەڕوو بۆی هەیە تووشی هەر كەسێك ببێت بە رێژەی جۆراوجۆر، لەوانەش ئەوانەی تووشی پێستی سەر دەبن، لە نێوان منداڵاندا بەربڵاوە و دەكرێت هەر كەسێك تووش ببێت بە لای كەم بۆ جارێك، كە سانایە و دەكرێت دەستنیشان بكرێت و چارەسەر بكرێت.

حکومەت قوتابخانەیەکی لە پشدەر بەکرێ داوە

حکومەت قوتابخانەیەکی لە پشدەر بەکرێ داوە