بەنیازە گۆرانییەکی کوردی بڵێت

کۆنسێرتی هونەرمەندی فارس ئەمین بانی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمشەو کۆنسێرتی هونەرمەندی ناوداری فارس ئەمین بانی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بەنیازیشە گۆرانییەک بە زمانی کوردی ئامادە بکات و بیڵێتەوە.

لە لێداونێکی تایبەتدا ئەمین بانی بە 964ـی وت، “ئەمە بۆ سێیەم جارە سەردانی کوردستان دەکەم، سەردانی یەکەممان بۆ سلێمانی بوو و جاری دوومیش چووینە هەولێر، ئەمجارەش ویستمان بێینەوە سلێمانی بۆ ئەوەی کۆنسێرتێکی باش پێشکەش خەڵکی ئازیزی ئێرە بکەین کە هەمیشە خۆشەویستیان بۆ ئێمە هەبووە”.

وتیشی، “لە فکری ئەوەداین بەمزووانە ئاوازێکی تایبەت بەخۆم بە زمانی کوردی ئامادە بکەین و هەوڵ ئەدەین بەو شێوەیە بێت کە خەڵکی ئازیزی کورد پێیان خۆش بێت.”

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئەو هونەرمەندە ئێرانیەی بە گۆرانیەک ناوبانگی جیهانی ب...

ئەو هونەرمەندە ئێرانیەی بە گۆرانیەک ناوبانگی جیهانی بەدەست هێنا