دۆڵى ئالانە

قەدەغەى هاتوچۆ بوو بەخێر بۆ جوتیاران و رەزەکانیان بڕى

964+

ئاکام غەفور-سۆران

لە دۆڵی ئالانەی قەزای خەلیفان ئەو جوتیارانەی رەزی ترێیان هەیە، بە نیەتی بەرهەمێکی باش بۆ ساڵی داهاتو، سودیان لە قەدەغەى هاتوچۆ وەرگرت و لە جیاتى ئەوەى لەماڵ دانیشن دەستیانکرد بە رەزبڕین.

رەزبڕین، هەڵپاچینى ئەو لق و بەشە زیادانەى دارى مێوە کە وزەى دارەکە دەبەن و تەنیا ئەو لقانە دەمێننەوە کە ترێ بەرهەمدەهێنن، بۆیە پێویستى بە شارەزایى و لێزانین هەیە.

محەمەد ئەسعەد، جوتیارێکى دۆڵى ئالانەیە، وەک ئەوەى بە 964ـى وت،”ئەگەر قەدەغەى هاتوچۆ نەبوایە، رەنگە دەرفەتى ئەوەم نەبوایە رەزەکەم ببڕم”.

ئەو جوتیارە لەگەڵ کوڕەکانى لە دووەم رۆژى قەدەغەى هاتوچۆ دەستیان کرد بە رەزبڕین و پاککردنەوەى بۆ ئەوەى ساڵى داهاتوو بەرهەمێکى باشتریان هەبێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەڵای مێوەکان نەوەریوە رەز دەبڕن

گەڵای مێوەکان نەوەریوە رەز دەبڕن