نوێ و پێشکەوتوو

سودانی دەیەوێت پاسەوانانی سنوور پڕچەک بن


ئەحمەد مستەفا

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی فەرمانی کردووە، هێزەکانی سنوور به چەکی نوێ و پێشکەوتوو پڕ چەك بکرێن و سەرجەم پێداویستییه ته کنیکی و ئەمنییەکانیان بۆ دابین بکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 22.11.2024، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەردانی بارەگای فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سنووری لە بەغدای کرد و لە راگەیەندراوێکدا درەنگانی شەوی رابردوو دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە راگەیەندرا.

فەرماندەی ناوچەی یەک لە راگایەندراوی کۆبوونەوەکە نوسیوویەتی، سودانی گوێی لە راپۆرتی چالاکی فەرماندەیی سنوور گرتووە، دەربارەی کۆی چالاکی و ئەرکەکانی هێزەکانی سنوور و پەرەسەندنی کارەکان کە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەدی هاتوون، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو و باندەکانی مادەی هۆشبەر.

لە کۆبووونەوەکەدا، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەوەشی وتووە، کارە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و دانانی بنکە، تاوەر، کامێراکان و بەربەستەکان بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو گەیشتووەتە باشترین ئاستیان و لەبەرامبەر هەموو جۆرە ئاستەنگەکانی ئەمنییەکان.