قایمقام بۆ 964: پشتڕاستمان کردەوە
پورە جوێدە بە تەنیا نییە مەنیجەکەی چەمچەماڵیش 124 ساڵە
964+
ئەحمەد مستەفا
بە سەرپۆشێکی سپی و تەسبێحێکەوە لە ژێر بەتانییەکدا شانی داداوە، هەر کە دەیبینی تێدەگەی زیاتر لە سەدەیەکە دەژی، رۆژگار چرچی لە دەست و دەموچاوی نەخشاندووە.
ئەو مەنیجە حەمەغەریبە، هاوڵاتییەکەی کوردە و تەمەنی 124 ساڵە، سەرژمێری دەریخستن یەکێکە لە بە تەمەنترین هاوڵاتییەکانی عێراق، درەنگانی ئەمشەو، قایمقامی چەمچەماڵ و تیمەکانی ئامار لە ناحیەی شۆڕش چوون بۆ لای.
مەنیجە ئەبێ بە هاوڕێی، جوێدە عەبدوڵا کە لە کوت دادەنیشێ و دوێنی پێنجشەممە وترا بەتەمەنترین هاوڵاتی عێراقە، بەڵام دەرکەوت هەر خۆی نا مەنیجەکەی ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ، بە هەمان شێوە تەمەنی 124 ساڵە و لە ساڵی 1900 لە دایک بووە.
تیمی 964، بەدوای رۆژ و مانگی لە دایکبوونی هەردوو ژنە بە تەمەنەکە چوو، دەرکەوت تەنانەت لە رۆژ و مانگدا، هەردووکیان لە 1.7.1900 لە دایکبوون، ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک نەکرابێ، بەپێی ئەوەی لە کارتی نیشتمانی هەردووکیان دەرکەوتووە، هەروەها جۆری خوێنەکەیان بەمان شێوە +O.
رەمەک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ی وت، هەر کە هەواڵەکەمان بیست لەگەڵ تیمی ئامار چووینە ماڵی مەنیجە و پشتڕاست بووینەوە، کە ئەمە بەتەمەن ترین هاوڵاتی عێراقە.
ئەو وتی، مەنیجە حەمەغەریب حەمەخان پاشناوی ئەوە، لە ناحیەی شۆڕش و لە قەزای چەمچەماڵ دادەنیشێ، هەواڵپرسیمان کرد و هیوای لەش ساغیمان بۆ خواستووە.
کارتی نیشتمانیی مەنیجە حەمەغەریب؛