چەند رۆژێکە ناجێگیرە

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

نرخى نەوت چەند رۆژێکی بەرزی و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و  بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی 22.11.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕى جیهانیدا بۆ 74 دۆلار و 44 سەنت بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 70 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەتەوە.

دوای هێرشە سنووردارەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەروەها بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، وایكرد نرخی نەوت دابەزێت، بەڵام چەند رۆژێکە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕی جیهانیدا لە نێوان 70 بۆ 75 دۆلار دێت و دەچێت.