بۆ یەکەم جار

کاکەییەکانی هەڵەبجە وەک ئاینێکی سەربەخۆ لە سەرژمێریدا تۆمار دەکرێن

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

لە سەرژمێرییەکانی پێشوودا کاکەییەکانی ھەڵەبجە، وەک موسڵمان تۆمارکراون،  بەو ھۆیەشەوە بێبەشبوون لەو مافانەی کە دەدرێتە پێکھاتە و ئایینەکانی دیکە، کە لە کوردستان و عێراقدا دەژین.

عاسی فایەق، چالاکوانی کاکەیی بە 964ی راگەیاند، “خۆشبەختانە لەم سەرژمێرییەدا، کاکەییەکان وەک ئایینێکی سەربەخۆ تۆمار دەکرێن، ئەمەش وا دەکات، ئێمەش بتوانین، وەک پێکھاتە و ئایینەکانی دیکەی کە لە کوردستاندا ھەن، داوای مافەکانی خۆمان بکەین، وەک کورسی کۆتای پەرلەمان، کە بۆ ھەندێک لە پەیڕەوانی ئایینی وەک، کریستیانەکان دانراون”.

بە وتەی عاسی فایەق، لە فۆرمی سەرژمێریدا، بڕگەیەک ھەیە، بۆ دیاریکردنی ئایین، ھەندێک بژاردەی سەرەکی تێدایە، وەک (موسڵمان و كریستیان)، ئەگەرچی کاکەیی وەک ئایین لە بژاردە سەرەکیەکان نییە، بەڵام لە خوارەوەی ئەو بڕگەیەدا بژاردەی (ھیتر) ھەیە، کە دەتوانرێت لەوێدا بنووسرێت (کاکەیی یاخود یارسان) کە ئەمەش لە داھاتوودا دەستەبەری مافەکانیان دەبێت وەک پەیڕەوانی ئاینێک کە لە کوردستان و عێراقدا دەژین.

کاکەییەکانی ھەڵەبجە، نزیکەی 600 خێزانن، و بەشێکیان لە ناوەندی پارێزگاکە و بەشەکەی دیکەشیان لە گوندەکانی (ھاوار، ھەوارە کۆن و دەرەتوێ) نیشتەجێن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

کاکەییەکانی هەڵەبجە لە رەمەزاندا خولی فوتساڵیان بەڕێو...

کاکەییەکانی هەڵەبجە لە رەمەزاندا خولی فوتساڵیان بەڕێوەبرد