گۆڕبەتەڕاش

مامۆستایەک سوڕی ژیانی بۆق پیشانی قوتابیەکانی دەدات

ژوولی عەدنان

عیماد جەبار مامۆستای قوتابخانەی گۆڕبەتەڕاشی بنەڕەتییە لە قەزای سیدەکان، لە وانەی زانست قوتابیانی قوتابخانەکەی بردووەتە سەر گۆمێک ئاو و سووڕی ژیانی بۆقیان پیشان دەدات.

ئە‌حمەد حەمەدەمین بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی سۆران بۆ 964 وتی، ئێمە بە هەموو جۆرێک پاڵپشتی مامۆستای داهێنەر دەکەین، ئەم جۆرە وانەوتنەوەیە لە هزری خویندکار ناچێتە دەرەوە و سوودی لێدەبین.

ساڵانە مامۆستایان لە هاویندا خولی راهێنان و مەشقیان پێدەکرێت لەبارەی میتۆدەکانی وانەوتنەوە ”جگە لەوە راهێنەر دروست دەکرێت” ئەم راهێنەرانە ئەرکیان ئەوەیە سەرپەرشتی شێوازی وانەوتنەوەی چەند مامۆستایەک دەکەن و میتۆدەکانیان بیر دەهێننەوە، ئەحمەد حەمەدەمین ئەمەی وت.