هۆكار چییە؟
ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆ لە سلێمانی ئەمساڵ زۆر بەرزن
964+
دیلان محەمەد جەزا
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرای كرد، ئامارەكانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی رووداوەكانی هاتوچۆ لە سنووری شارەكەیدا زۆر بەرزە، بە جۆرێك لە نیوەی ساڵەكەدا 111 كەس گیانیان لەدەستداوە.
عەقید کاروان محەمەد بەڕێوەبەری رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، ”پێشبینی دەکرێت لە ئەمساڵدا ژمارەی گیانلەدەستدان بە رووداوەکانی هاتوچۆ زیاتر ببێت، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبونی پلانی جدی بۆ چارەسەری بنەڕەتی پرسی هاتوچۆ”.
باسی لەوەش کرد، لە ساڵی 2023 دا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هەزار و 47 روداوی هاتوچۆ روویانداوە، 153 کەس گیانی لەدەستداوە و هەزار و 887 کەس بریندار بون.
وتیشی، بەڵام لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 207 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و 111 كەس گیانیان لەدەستداوە، دوو هەزار 893 کەسیش بریندار بوون.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان