دیمەنێک لە قەزای تەق تەق _ وێنە: KRG
نەناسراون و بوونەتە مۆتەکەی ماسییەکان
سێ چوار ماسیگر ماسییەکانی تەقتەق لە کارەبا دەدەن
964+
ژوولی عەدنان
ماوەیەکە سێ چوار کەس دەموچاویان پێچاوە و ماسییەکانی زێی بچووک لە کارەبا دەدەن
ئاسۆ مستەفا، قایمقامی تەقتەق ئەمڕۆ دووشەممە بە 964ی وت، ”سێ چوار کەس فێربوون دەموچاوی خۆیان دەپێچنەوە و دێنە ئاوەکەی زێی بچووک و ماسییەکان بە کارەبا راو دەکەن، ئێمە تا ئێستا نەمانتوانیوە بیانگرین و هەموو جارێک رادەکەن”
ماسییەکانی تەقتەق بەهۆی ئەو لەکارەبادانەوە ئەگەر نەمرن لە زاوزێ دەکەون، ”بەلەمی ناوئاومان نییە، چەند جارێک داوامان کردووە بۆمان دابین نەکراوە”، ئاسۆ مستەفا وای وت.
ئاوی زێی بچووک بەشێکی دەکەوێتە ناوچە سنووری هەرێمی کوردستان و بەشەکەی دیکەی دەڕژێتە سنووری کەرکوکەوە، ئاسۆ مستەفا دەڵێت،”هەرکاتیک دەمانەوێت بیانگرین رادەکەنە سنووری کەرکووک و لە دەسەڵاتی ئێمە دەردەچن”، ئەم راوچییانە بوونەتە مۆتەکەی ماسییەکانی تەقتەق.
ماسیگرهكانى ههڵهبجه دهستیان كهشف بووه
دوو ماسیگر بە 114 ماسییەوە دەستگیركران
تەقتەق
"تەندروستی هاوکارمان نییە"
کۆمپانیایەک لە کۆیە چوار مانگه موچەی کرێکارەکانی نەداوە
بزانە رێگای جێگرەوە کامەیە
رێگای کۆیە بۆ تەقتەق داخرا؛ نۆژەن دەکرێتەوە
"با ناسینەوەیان بۆ بکرێت و بگەڕێندرێنەوە ناوچەکەی خۆمان"
کەسوکاری ئەنفالکراوانی کۆیە لە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی روفاتەکان ناڕازین
ههر پژمینت هات بڕۆ وهریبگره