دیمەنێکی پڕۆژەکە کە لەسەرەتای دروستکردنییەتی... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ.
له‌سه‌ر نزیكه‌ى 100 دۆنم دروستده‌كرێت
هێنده‌ى نه‌ماوه عەلوە هاوچەرخەکەی ئاکرێ ته‌واو بكرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاره‌كانى دروستكردنى عه‌لوه‌ى هاوچه‌رخى ئاكرێ به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت، كه له 22 یه‌كه‌ى بازرگانى پێكهاتووه و به دووه‌م گه‌وره‌ترین سەنتەری بازرگانی و عەلوە لەسەر ئاستی عێراق داده‌ندرێت.
پڕۆژه‌كه له 11.6.2024 به‌ردى بناغه‌ى داندراوه و له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه له رێگه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه به بڕى 22 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر شەقامی گشتی، نزیک بازگەی ئاکرێ ـ گردەسین.
ئه‌ندازیار زه‌ینه‌ب كه‌ریم، كه نوێنه‌رایه‌تیی ده‌سته‌ى وه‌برهێنان له قه‌زاى ئاكرێ ده‌كات، به 964ـى راگه‌یاند، ده‌بوایه پڕۆژه‌كه زووتر تهواوبكرایا به‌ڵام به‌هۆى دروستكردنى هه‌ندێك شه‌قامى لاوه‌كى ناو و ده‌ره‌وه‌ى پڕۆژه‌كه، دروستكردنه‌كه‌ى دواكه‌وت و ئێستاش له ته‌واوبووندایه.
وتیشی “ئه‌م پڕۆژه‌یه به دووەم گەورەترین سەنتەری بازرگانی و عەلوە لەسەر ئاستی عێراق داده‌ندرێت، جگه له كۆگاكردنى به‌رهه‌مه وشكه‌كانى وه‌ك گه‌نم و جۆ، لە هه‌مان كاتدا ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كى بۆ سه‌وزه و میوه و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان به گشتى”.
به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى كه بۆ پڕۆژكه بڵاوكراوه‌ته‌وه، عه‌لوه‌كه له 22 یه‌كه‌ى بازرگانى پێكهاتووه و لەسەر رووبەرى 98 دۆنم زەوی دروست دەکرێت و به‌شه‌كانى پێكدێت له دوکان، کۆگا، عەللاف، ساردکەرەوەی ئاسایی، ساردکەرەوەی بەفرگر، هۆڵى پێشانگا و چەندین خزمەتگوزاری دیكه‌ى وه‌ك گۆرەپان و نەمامگە و مارکێت و رێستورانت.
به گوێره‌ى شوێنى دروستكردنى پڕژهكه، دووریی نێوان پرۆژەکە بۆ سەنتەری شاری هەولێر، دهۆک و سۆران تەنیا یەک کاتژمێرە و بۆ شاری موسڵیش تەنیا 40 خولەکە.