نزیکەی دوو ملیار دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا

پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕی گەرمیان کۆتاییھات

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای چوار ڕۆژ، پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان کۆتاییھات، نزیکەی 205 ھەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کرد و زیاتر لە ملیارێک و 900 ملیۆن دیناریش ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.

ھێرش فەیزوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان بە 964ـی وت، “فێستیڤاڵی ئەمساڵ لە ساڵانی پێشوو باشتر بوو لە رووی سەردانی گەشتیاران و فرۆشی بەرهەمی خاوەنکارەکانەوە”.

“305 خاوەنکار و کۆمپانیا و فرۆشیار بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کرد، کە 62٪ـیان  کچ و ژن بوون، لەگەڵ ئەوەشدا فێستیڤاڵەکە ھەلی کاری بۆ نزیکەی دوو هەزار و 700 گەنجی سنوورەکە رەخساند”، ھێرش فەیزوڵا وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، نزیکەی 205 ھەزار گەشتیار لە گەرمیان و ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانەوە سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە، بە قەبارەی زیاتر لە ملیارێک و 900 ملیۆن دیناریش ئاڵوگۆڕی بازرگانی کراوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری