دوای سێ ساڵ لە وەستانی.. پاڵەوانێتی پلە نایابی باسکە دەستپێدەکاتەوە

Social Media

میدیازان – دیسكی‌ هەولێر – فەرمان سادق

بە بەشداری حەوت یانە، پاڵەوانێتی پلە نایابی باسکەی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی تشرینی یەکەم گەڕی یەکەمی پاڵەوانێتی باسکەی کوردستان بۆ یانە پلە نایابەکان لەهەولێر دەستپێبکات.

پاڵەوانێتییەکە، یەکەمجارە لە دوای ساڵی ٢٠١٩، هەروەها یەکەم پاڵەوانێتیشە بۆ دەستەی نوێی یەکێتی تۆپی باسکەی کوردستان کە مانگی ئابی رابردوو هەڵبژێردران.

هەریەکە لە یانەکانی دەربەندیخان، زاخۆ، سۆلاڤی نوێ، هەروەها یانەکانی هێرش، قەڵای تورکمانی، ئەکاد و ئاسۆ لە هەولێرەوە بەشداری خولەکەن.

رزگار مەجید ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی باسکەی کوردستان بە میدیازانی وت، ئەوە یەکەم پاڵەوانیەتییە دەستەی کارگێڕی نوێی یەکێتی باسکە ئەنجامی بدات، لە داهاتووشدا خول بۆ یانە پلە یەک و دووەکانیش دەکەینەوە.