بەکارهێنانەوەى ئاوى ئاوەڕۆ بۆ ئاودانى پارکى سامى...وێنە: بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر
بیرەکان داخران
پارکى سامى عەبدولرەحمان بە ئاوى ئاوەڕۆ ئاو دەدرێت
964+
وریا فەتاح
سەرجەم بیرە ئاوەکانى پارکى سامى عەبدولرەحمان داخران و لەمەودوا لە رێگەى ئاوى ئاوەڕۆوە، دار و باخچەکان ئاو دەدرێن.
رابەر حوسێن، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بە 964ـى وت،”بەمەبەستی پاراستنی ئاوی پاك و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی ئاوەڕۆ بۆ ئاودانی باخچە و دارەکان، دەستمان کردووە خاوێنکردنەوەى ئاوى پیس و ئاوەڕۆکان و بەکارهێنانەوەى بۆ ئاودانى دار و باخچەکان”.
وەک باسى دەکات، تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەستاون بەسەرپەرشتیکردن و ئەنجامدانی قۆناغى یەکەم و بە درێژایى 780 مەتر، ئەوەش بە بەدەستهێنانى 800 مەترسێجا ئاو لە رۆژێکدا.
روونیشى کردەوە، پڕۆژەى پاککردنەوەى ئاوى ئاوەڕۆکان و بەکارهێنانەوەى بۆ ئاودانى پارکى سامى عەبدولرەحمان، بە سێ قۆناغ جێ بەجێ دەکرێت بەم شێوەیە:
قۆناغى یەکەم 800 مەترسێجا ئاو لە رۆژێکدا.
قۆناغى دووەم 1600 مەترسێجائاو لە رۆژێکدا.
قۆناغى سێیەم 2400 مەترسێجا ئاو لە رۆژێکدا.
بەڕێوەبەرى ئاوى هەولێر روونى کردەوە، پارکى سامى عەبدولرەحمان لە رۆژیکدا پێویستى بە هەشت هەزار مەترسێجا ئاو هەیە، بەڵام بە جێبەجێکردنى هەرسێ قۆناغەکە لەبەر ئەوەى سیستمى ئاودان دەگۆڕێت و شێ زیاد دەبێت، رەنگە بە چوار هەزار مەترسێجا بتوانرێت پارکەکە ئاو بدرێت.
“تێچووى پڕۆژەکە 600 هەزار دۆلارە و ئێستا لە کۆتایى قۆناغى یەکەم داین و جارێ وەک نمونە لە پارکى سامى جێبەجێ دەکرێت و دواتر هەموو پارکەکانى هەولێر دەگرێتەوە”، بەڕێوەبەرى ئاوى هەولێر واى وت.
ئاماژەى بەوەشکردن لە ئێستادا سەرجەم بیرە ئاوەکان داخراون لەناو پارکی سامی عبدالرحمن کە رێژەیەکی زۆر لە باخچە و دار و سەوزایی هەیە و ئەوەش ئاوێکی زۆری دەویست بۆ کاری ئاودان و هەوڵ دەدرێت لە وەرزى هاوینیشدا پێویست بە ئاوى بیر نەکات بۆ ئاودان.
له رێگهى جێبهجێكردنى چهند پڕۆژهیهكهوه، حكومهتى ههرێمی كوردستان به هاوكارى رێكخراوى یونسێف سهرقاڵى ئاوى ههولێرن، ئاوى ئاوهڕۆكهى دهگۆڕن و بۆ ئاودانى سهوزاییهكان بهكار دههێننهوه بۆ ئاودانى باخچەو پارکەکان.
پرۆژەى گۆڕینى ئاوى ئاوەڕۆ بۆ ئاودانى دار و سەوزایى شەقامى 120 مەتری شارى هەولێر، کە تواناى پاڵاوتنى 300 مەتر سێجا ئاوى لە رۆژێکدا هەیە، جێبهجێكردنى تهواو كراوه.
ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى ههرێم پێشتر به 964ـى وتبوو، رێکخراوى یونیسێف هاوكاریان دهكات بۆ جێبهجێكردنى پڕۆژهكانیان.
بهپێی ئهو زانیاریانهى كه 964 له ئاو و ئاوهڕۆى ههرێمی وهریگرتووه، 11 پرۆژەى پاڵاوتنى ئاوى ئاوەڕۆ بۆ ناوەندى پارێزگا و ئیدارەکان خراوەتە پلان کە ئاوەکەیان بۆ ئاودانى دار و سەوزاییە و بۆ خواردنەوە و پاککردنەوە بەکار نایاتەوە”.