"پێویستمان به 6 شوێن هه‌یه لێی دابنێین"
بۆ یه‌كه‌مجار شوێنی پشوودانى سه‌رنشینان له گه‌راجی رواندز – سۆران داندرا
964+
فەرهاد حەسەن
بۆ یه‌كه‌مجار له سه‌نته‌رى قه‌زاى رواندز شوێنێك بۆ پشوودانى سه‌رنشینان داندرا، به تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ى له گه‌راجه‌كه‌ى قه‌زاوه سه‌ردانى سۆران ده‌كه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، ئه‌و شوێنه‌مان وه‌ك تاقیكردنه‌وه داناوه.
چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى رواندز به 964ـى راگه‌یاند، له‌سه‌نته‌رى قه‌زا پێویستیان به چوار دیكه هه‌یه ئه‌و كابینیه‌یى بۆ دابینێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستایان وه‌كو تاقیكردنه‌وه داناوه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان سوودى لێ ببینن و تێكی نه‌ده‌ن، ئه‌وا له شوێنه‌كانى دیكه‌ش دایده‌نێن.
وتیشی “یه‌كه‌مجاره ئه‌م شوێنه بۆ پشودانى سه‌رنشینان له رواندز داده‌ندرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له گه‌راجى رواندز بۆ سۆران ئه‌و شوێنه‌یان داناوه چونكه نزیكه‌ى 10 ئۆتۆمبێل هه‌ن كه كارى گواستنه‌وه‌ى سه‌رنشینان له رواندز بۆ سۆران ده‌كه‌ن، یاخود سه‌رنشینان بۆ ئەوەی لە كاتی سەرما و گەرما، لە چاوەروانیدا لە سەر شەقام نەوەستن و نەمێننەوە.
روونیشیكرده‌وه، له گوندى كاولۆكانیش پێویستیان به‌دانانى شوێنێكه، ئه‌وه‌ش له ئایینده‌دا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.