زیاتر له‌ 1000 دار ده‌چێندرێت

ته‌واوى شه‌قامى گشتى و ناوخۆییه‌كانى ناحیه‌ى چوارقوڕنه‌ به‌ گوڵ و دره‌خت ده‌رازێندرێنه‌وه‌

964+

فەرهاد حەسەن

شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ ده‌ستى كردووه‌ به‌ چاندنى دره‌خت و گوڵ له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كى و ناوخۆییه‌كانى ناحیه‌كه‌ و سه‌رۆكى ذارەوانیش ده‌ڵێت، دار و گوڵه‌كان به‌رهه‌مى نه‌مامگه‌كه‌ى خۆیانن.

حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شارەوانی چوارقۆڕنه‌ به‌964ـى وت، له‌ دوێنێوه‌ ده‌ستیان به‌ چاندنى دره‌خت و گوڵه‌كان كردووه‌ و هه‌فته‌یكی دیكه‌ى پێویسته‌ تاوه‌كو چاندنه‌كه‌یان كۆتایی پێدێت.

وتیشی “جگه‌ له‌ گوڵه‌كان كه‌ جۆراوجۆرن زیاتر له‌ هه‌زار دره‌ختى جۆراوجۆریش به‌درێژایی شه‌قامه‌ سه‌ره‌كى و ناوخۆییه‌كان ده‌چێندرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و گوڵ و دره‌ختانه‌ى ده‌یچێنن له‌ جۆره‌كانى سنه‌وبه‌ر، توو و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌، هه‌موویان به‌رهه‌مى نه‌مامگه‌كه‌ى خۆیانن كه‌ به‌ ناوى نه‌مامگه‌ى چواڕقوڕنه‌ له‌ ئیداه‌رى راپه‌ڕین نه‌مام و گوڵ به‌رهه‌مده‌هێنێت.

روونیشیكرده‌وه‌، هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی له‌ سنوورى ناحیه‌كه‌یاندا.

شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ ئاگادارى كاندید و لایه‌نه‌كان ...

شاره‌وانى چوارقوڕنه‌ ئاگادارى كاندید و لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه‌ زوو پۆسته‌ره‌كانیان لێبكه‌نه‌وه‌