لە ماڵى دوو برا دا

لە حاجیاوا 2440 پارچە جگەرى قەدەغەکراو دەستى بەسەرداگیرا

وریا فەتاح

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە، لە ماڵى دوو برادا لە حاجیاوا دەستیانگرت بەسەر 2440 پارچە جگەرى قەدەغەکراودا.

قایمقامییەتى رانیە بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ شەممە، لیژنە هاوبەشەکانیان بەهاوبەشی بەشی ئابووری و هۆبەی ئابووری ئاسایشی حاجیاوا سەردانی گەرەکی ماکۆکیان کرد لە حاجیاوا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دوو شوێنیکار کە بەشێوەی نایاسایی جگەری قەدەغەکراو ی تێدا حەشاردرابوو.

وەک ئەوەى خراوەتەڕوو، سەرجەم جگەرەکە کە ژمارەی 102 کارتۆن بووە و نزیکەی یەک تۆن جگەر دەستی بەسەرداگیرا و سەرپێچیکاران بەپێی مادەی 10ـی یاسایی بەکاربەر لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی راپەڕین دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە و راگیراون.

بەپێى لێدوانى بەرپرسێک نزیک لە دۆسییەکە، ئەو شوێنەى جگەرە قەدەغەکراوەکانى لێ حەشار درابوون، دوو ماڵ بوون کە ماڵى دوو برا بوون و یەکێکیان لە گەڕەکى ماکۆک بووە و ئەوەى تر لە گەڕەکى فەمانبەران بووە.