بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان

بەرگريی شارستانیی سۆران مەشقی شەوانە بۆ تیمەکانی دەکاتەوە

964+

شۆڕش قادری

بەمەبەستی راهێنان و بەڕۆژکردنەوەی (ئەپدەیت) تیمەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووداوە نەخوازراوەکان،  بەرگریی شارستانیی سۆران مەشقی شەوانە بە تیمەکانی دەکات.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، شەوی رابردوو 15.11.2024 سەرپەرشتی  مەشقێکی شەوانەی بۆ سەرجەم بنکەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کردووە.

“پێشتریش مەشقی لەو شێوەیەمان هەبووە و ناوەبەناوە لە شەواندا را‌هێنان و خۆئامادەکردن بە تیمەکانمان دەکەین”، کاروان میراودەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەشقەکەکان بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکانی تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لەکاتی هەبوونی هەر رووداوێکی نەخوازراو ئەنجام دەدرێت.

بەرگری شارستانی سۆران: ئاگر لەناو گومرگ نەکەوتووەتەوە

بەرگری شارستانی سۆران: ئاگر لەناو گومرگ نەکەوتووەتەوە

کارمەندانی بەرگری شارستانی سۆران فێرکران بە شاخدا سەر...

کارمەندانی بەرگری شارستانی سۆران فێرکران بە شاخدا سەرکەون