کارى دلیڤەرى کردووە

گەنجەکەى شارەبان لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژراوە

راژان باجەلان- خانەقین

بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسى دیالە دەڵێت، ئەو گەنجەى کە کارى دلیڤەرى دەکرد و شەوى رابردوو  لە سنوورى ناحیەى شارەبان کوژرابوو، تاوانەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارى نەناسراوەوە ئەنجامدراوە.

شەوى رابردوو لە سنوورى ناحیەى شارەبان ماتۆڕسوارێک کوژرا

هەیسەم شمەرى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی دیالە بە 964ـى وت،” گەنجەکە دانیشتووى (بروانە الصغيرة) سەر بە ناحیەی ئەبو صيدايه له شارەبان و کارى دلیڤەرى دەکرد، بەڵام شەوى رابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە کوژراوە”.

وەک باسى دەکات، گەنجەکە کارى دلیڤەرى بۆ خواردنگەیەکى (حي المعلمين ) دەکرد و تەمەنى 33 ساڵ بوو.

“تائێستا هۆکارى کوشتنەکەى نەزانراوە و ئەنجامدەرانى دەستگیر نەکراون، بەڵام پۆلیس سەرقاڵى لێکۆڵینەوە و لێدانەوەى کامێراکانى چاودێرییە”، هەیسەم شمەرى واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فتاح