مەڵێن پشووە، بانکەکانی چەرموو و چەمچەماڵ کراون

هاوڵاتیانی چەمچەماڵ پەلە بکەن و بڕۆن یو پی ئێن بکەن

شۆڕش قادری

هاوڵاتیان چەمچەماڵ مەڵێن ئەمڕۆ پشووە، پەلە بکەن و بڕۆن لە بانکەکانی چەرموو و چەمچەماڵ UPN بکەن.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەردوو بانکی چەرموو و چەمچەماڵ ئەمڕۆ و سبەینێ، سەرەڕای پشووی فەرمی، دەوام دەکەن و بایۆمەتری ئەنجام دەدەن.

دەشڵێت، “سەرجەم مووچەخۆرانی سنورەکەمان لە ( فەرمانبەران- خانەنشین- کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان- زیندانیانی سیاسی ….هتد) هەرکەسێک بایۆمەتری و یو پی ئێنـی نەکردووە، دەتوانن سەردانی هەردوو بانکەکە بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی بایۆمەتری و یو پی ئێن”.

بڕیار وایە تا 21ـی ئەم مانگە کۆتایی بە پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری هەموو مووچەخۆر و فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان بهێنرێت، کە کراوە بە مەرجی پێدانی مووچەکانیان.