سلێمانی
تەرمی دوو خوشک لە بەکرەجۆ دۆزرانەوە
964+
دیلان محەمەد
تەرمی دوو کچ کە خوشکن لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی لە ماڵەکەیاندا دۆزرانەوە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت کوژراون.
بە پێی زانیاریەکان کە پەیامنێری 964 وەریگرتووە ئەو دوو کچە کوژراون و تا ئێستاش کەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیر نەکراوە و هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 1:15 خوله‌ك:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانى به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دایك و باوكێك سه‌ردانى بنكه‌ى پۆلیسی به‌كره‌جۆیان كردووه و باسیان له كوژرانى دوو كچیان له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كردووه.
به‌قسه‌ى ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، رووداوى كوژرانى ئه‌م دوو كچه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه، چونكه كه دایك و باوكیان قسه‌یان بۆ پۆلیس كردووه وتوویانه یه‌كێك له كچه‌كان ده‌بوایه سبه‌ینێ هه‌ینى ماره‌بڕى بۆ بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، كوژرانى دوو كچه‌كه به ده‌ستڕێژى گولـله بووه و تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌ستگیر نه‌كراوه.