هەواڵەکان

سوودانی دوای ئێران هاتە هەولێر و 150 خێزانی دیکە لە هەولێر دڵخۆش کران

+964
ژووری هەواڵ

دوای سەردانەکەی چەند رۆژی رابردووی بۆ ئێران، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەئامانجی دانیشتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، هاتە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان کۆبووەوە.

پارێزگاری هەولێر لە قۆناغى نۆیەمدا 150 رێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندوقی رادەستى خاوەنەکانیان کرد.

خاوەن مۆلیدەکانی چەمچەماڵ شەوی رابردوو کارەبایان کوژاندەوە و قەزاکەیان تاریک کرد، هەربۆیە دەستگیر کران.

پارێزگاری هەڵەبجە داوا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکات، لە پرسی سەرژمێریدا، وەک بازنەیەکی سەربەخۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ هەڵەبجە بکرێت.