دیمەنێکی قەزای ئاکرێ _ وێنە: 964
تا سەعات پێنج لەوێن
پاسپۆرتی ئاکرێ لە خەمی فەرمانبەران دەوامی کرد بە دوو شەفت
964+
ئەحمەد مستەفا
نووسینگەی پاسپۆڕتی ئاکرێ، ماوەی رۆژانەی دەوامی کارمەندەکانی درێژ کردەوە و کردی بە دوو شەفت، تا ئەو فەرمانبەر و کەسانەی لە پێش نیوەڕۆ ناتوانن سەردانیان بکەن، لە پاش نیوەڕۆ بچنە لایان.
نووسینگەکە پاسپۆڕت بۆ دانیشتووانی، سنووری ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان دەردەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک.
لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964 و مۆری نووسینگەی پاسپۆڕتی ئاکرێی لەسەرە، نووسینگەکە دەڵێت، ئاگاداری دانیشتووانی ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان دەکەین، ئێستا، بە دوو شەفت و لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ کاتژمێر 5:00ی ئێوارە لە ئەرکدا دەبن.
ئەو کەسانەی تائێستا بەهۆی دەوامەوە دەرفەتیان بۆ نەڕەخساوە، پاسپۆرت نوێ بکەنەوە یان ببنە خاوەن پاسپۆرتی خۆیان، ئێستا رۆژانە لە کاتژمێر 8:00 بۆ 4:00 دەتوانن، بە ئەلیکترۆنی نۆرە بگرن و کەی کاتیان بۆ دیاری کرا بچن.
نووسینگەی پاسپۆڕتی ئاکرێ، هۆکاری بڕیارەکەی بۆ سوودمەندبوونی فەرمانبەرانی کەرتی گشتییی و دروستنەبوونی قەرەباڵغی و لۆد لەسەر کارەکانی نووسینگەکە گەڕاندووەتەوە.
نووسراوەکەی نوسینگەی پاسپۆڕتی ئاکرێ؛
پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتیانی: رۆژانە کاتژمێر 10:30 خولەک سەردانمان بکە
پاسپۆرت
پاسپۆرتی عێراقی و ئێرانی و بیانی
سەیرانبەن بۆ هاتوچۆی گەشتیاری کرایەوە
ههواڵهكان
پریشکی ئاگری شەڕ زیانی به ههولێر گهیاند و وهزعی كارهباش هێشتا خراپه
هاوین بەرناکەوێ
لە گەرمیان؛ ئێستا چۆڵە بچن پاسپۆرت دەربکەن
نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی⁄2 گەرمیان