لە سنووری موسڵ

هەورەبروسكە منداڵێكی كوشت و دووی دیكەشی بریندار كرد

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی هەورەبروسكەوە منداڵێكی تەمەن سێ ساڵان لە گوندێكی سەر بە موسڵ گیانی لەدەست دا و دوو منداڵی دیكەش بریندار بوون.

محەمەد حەیدەری، دانیشتووی ناحیەی مەحەلەبییە لە رۆژئاوای موسڵ بە 964ی راگەیاند، هەورەبروسكە لە منداڵێكی تەمەن سێ ساڵانی داوە و كوشتوویەتی، هەروەها دوو منداڵی دیكەشی بریندار كردووە.

وتیشی، ئەو منداڵانە خەریكی شوانكارەیی بوون، كە خەڵكی گوندی عەكاباتی سەر بە ناحیەی مەحەلەبییەن.

چۆن خۆمان لە هەورەبروسکە بپارێزین

چۆن خۆمان لە هەورەبروسکە بپارێزین