لە زاخۆ دەستگیر كران
ئۆتۆمبێلێكیان دزی و لە یەك كاتژمێر دوو دزیی دیكەشیان كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوو كەس لە زاخۆ ئۆتۆمبێلێكیان دزیوە و هەر ئەو كاتە و لە ماوەی یەك كاتژمێردا دوو دزیی دیكەیان كردووە، بەڵام پۆلیس رۆژی دواتر دەستگیری كرد.
ئەحمەد رەمەزان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ، ئەم ئێوارەیە لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ تۆڕی 964 وردەكاریی دزییەكان و چیرۆكی دەستگیركردنی هەردوو تۆمەتباری باس كرد.
هەروەها تۆمارێكی ڤیدیۆیشیی بۆ 964 ناردووە و تێدا دەڵێت، “دوو كەس بە ناوەكانی (ك.ع. ش) و (ف.خ.ح) لە درەنگانی چەند شەوێك لەمەوبەر لە ناو یەكێك لە گەڕەكەكانی زاخۆ ئۆتۆمبێلێكیان دزیوە و دواتر هەر ئەوكاتە و لە ماوەی یەك كاتژمێری دواتردا دوو تاوانی دیكەی دزییان ئەنجام داوە، پاشان روویانكردووەتە دەرەوەی شار، كە یەكێك لەوانە خاوەن رابردووی تاوانكارییە”.
هەروەها زیاتر دەڵێت، “ئەوان دزییەكانیان لە ناو دوو ماركێت كردووە لە گەڕەكێكی دیكەی زاخۆ، رۆژی دواتر دوای ئەوەی زانیارییەكان گەیشتە نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە زاخۆ، راستەوخۆ تیمەكانمان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا هەردوو تۆمەتبار دەستگیر كران و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەشیاندا گیرا”.
“ئەوان لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان بە تاوانەكانیاندا نا و بەڵگەی پێویستیش لەبەردەست بوو بۆ دادوەری لێكۆڵینەوە، كە لە ماوەی یەك كاتژمێردا هەرسێ دزییان ئەنجامداوە، بۆیە بەپێ یاسای ژمارە 446 سزادەدرێن”، ئەحمەد رەمەزان وای وت.
سهربازانى توركیا رێگرى له هاوڵاتیان سێ گوندى زاخۆ دهكهن بچنهوه گوندهكانیان
زاخۆ
هەواڵەكانی وەرزش
لووتكەی پرێمەرلیگ لە ئەنفێڵد بەڕێوەدەچێت و زاخۆش ئەم ئێوارەیە بردنەوەی دەوێت
سەرکەوتووان دەیگێڕنەوە
چیرۆکی سەرکەوتن لە TEDX ی زانکۆی زاخۆیە
ههڵهبجه كهمترین و ههولێریش زۆرترینه
بۆ ئهمساڵى خوێندن نزیكهى 7000 قوتابی دابڕاو گهڕاندراونهتهوه بهر خوێندن
ئاگادر بن لە 60 زیاتر بڕۆن سەرپێچییە