بەهۆی بارانی بەلێزمە

لە سۆران ئاو چووە ناو چەند ماڵێکەوە

964+

شۆڕش قادری

لە سۆران بارانێکی باش باری و ئاو چووە ناو چەند ماڵێکەوە، بەرگری شارستانی بەهانایانەوە چوو و کێشەکەی بۆ چارەسەر کردن.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دووشەممە 11.11.2024  باڕانێکی بەلێزمە و بەخوڕ باری و بەوهۆیەوە ئاو چووەناو حەوەشەی سێ ماڵەوە”.

“دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوەکە، دەستبەجێ دوو تیممان رەوانەی شوێنەکە کرد و توانیان ئاوەکە لەنێو حەوشەی ماڵەکان دەربکەن، بێ ئەوەی هێچ زیانێکی هەبێت”، کاروان میراودەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستاشدا باران بارین لە ناوچەی باڵەکایەتی و سۆران بەردەوامە و تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.