دواى پیسبوونى ئاوى شاره‌زوور

ئیداره‌ى سۆران ده‌نگۆى پیسبوونى ئاوه‌كه‌ى ره‌تده‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئیداره‌ى سۆران، ده‌نگۆى پیسبونى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵان بڵاوبووه‌وه‌، به‌ڵام كاتێك به‌شی كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌چنه‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ئاو، ده‌ركه‌وت ئاوه‌كه‌ى هیچ كێشه‌ و گرفتێكی نییه‌.

ده‌نگۆكه‌ له‌ سۆران، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى پیسبوونى ئاوى شاره‌زوور بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان هاوڵاتی تووشی سكچوون بوون.

یوسف ئه‌حمه‌د ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى سۆران، به‌ 964ـى راگه‌یاند، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆكه‌ روونیكردنه‌وه‌یەكیان بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پیسبوونى ئاوه‌كه‌یان دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

وتیشی “لیژنه‌ى تایبه‌تى كۆالێتی كۆنتڕۆڵمان نارده‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ئاو و دواى پشكنین دڵنیا بووینه‌وه‌ كه‌ ئاوه‌كه‌مان پاكه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ سۆران سێ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كیان بۆ ئاوى خواردنه‌وه‌ هه‌یه،‌ گه‌وره‌ترینیان له‌ بێخاڵ و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ش له‌ به‌رزێوه‌ و سه‌روچاوه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رى ئاو، هاوڵاتیانى دڵنیاكرده‌وه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئاوه‌كه‌یان نییه‌ و ته‌نیا ده‌نگۆیه‌ك بووه‌ له‌ دواى پیسبوونى ئاوه‌كه‌ى شاره‌زوور له‌ سۆران بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

بادیلیان و دیڵزیان له‌ ئاوى تانكه‌ر ده‌ربازیان ده‌ب...

بادیلیان و دیڵزیان له‌ ئاوى تانكه‌ر ده‌ربازیان ده‌بێت